Accessibility links

دەستپێکردنی نۆهەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان


زەڵمای خەلیلزاد
زەڵمای خەلیلزاد

تاڵیبان و بەرپرسێکی ئەمەریکی وتیان بەرپرسانی ئەمەریکا و تاڵیبان ڕۆژی پێنجشەممە دەستیان کردۆتەوە بە خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئاشتی لە قەتەڕ، ئەمەش بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێکەوتنێک تیایدا هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بکشێنەوە و لەبەرامبەردا تاڵیبان گرەنتی ئاسایشی وڵاتەکە بدات.

وتەبێژی تاڵیبان وتی نۆهەمین خولی دانوستانەکانی نێوان نوێنەرانی تاڵیبان و ئەمەریکا دەستیان پێکرد. بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی نزیک لە دانوستانەکانەوە وتی " کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ ڕێکەوتن لەسەر وردەکارییەکان لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ."

بەرپرسە ئەمەریکییەکە کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکرد وتی " خەلیلزاد ڕێکەوتنەکە بە ڕابەرانی باڵای ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت و دواتر ئامادەی دەکات بۆ ئەوەی کۆتای هینان بە جەنگی ئەفغانستان ڕابگەیەنێت." ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و ڕابەری شاندەکەی ئەمەریکا لە دانوستانەکان زەڵمای خەلیلزاد.

سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی کە هەوڵدەدات لە هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆدا دووبارە خۆی کاندید بکاتەوە وتی حکومەتی ئەفغانستان لە هەر وتوێژێکی ئاشتیدا لەگەڵ تاڵیبان ئامادە دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG