Accessibility links

سەرچاوەکان: بەرپرسانی ئەمەریکی و تاڵیبان ڕۆژی چوارشەممە دانوستانەکانی ئاشتی ئەنجام دەدەن


ئەندامانی باڵای تاڵیبانی ئەفغانی وتیان بەرپرسانی تاڵیبان و ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە قەتەڕ ئامادەی دانوستانەکانی ئاشتی دەبن و دوو ڕۆژ دەخایەنێت، بەڵام بەبێ ئەوەی نوێنەرانی حکومەتی ئەفغانستان ئامادەی دانوستانەکان بن.

تاڵیبان داوای هێزە ناوخۆییەکانی بۆ بەشداریکردنی بەرپرسانی ئەفغانی لە دانوستانەکاندا چەند جارێک ڕەت کردۆتەوە و دەڵێت ئەمەریکا دوژمنی سەرەکییەتی لە جەنگی ئەفغانستاندا و کابوڵ هیچ نیە تەنها سیستمێکی بوکەڵەیی نەبێت.

تاڵیبان لەم هەفتەیەدا ڕەتی کردەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکیدا لە سعودیە کۆببێتەوە بەهۆی ئەوەوە کە سعودیە سوور بوو لەسەر ئەوەی نوێنەرانی حکومەتی ئەفغانی ئامادەی کۆبوونەوەکە بن.

جێی ئاماژەیە ئەمە چوارەمین دانیشتنی نێوان نوێنەری ئەمەریکا خەڵمای خەلیلزاد و نوێنەرانی تاڵیبان دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG