Accessibility links

ئەمەریکا تورکیا لە پڕۆگرامی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 دووردەخاتەوە


فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکی ئێف 35

ئەمەریکا وتی تورکیا لە پڕۆگرامی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 دووردەخاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنقەرە سیستمی بەرگری ڕوسی ئێس 400 ی لە ڕوسیا وەرگرت و واشنتیش دەمێکە وتوویەتی ئەگەر تورکیا ئەو سیستمە لە ڕوسیا بکڕێت ئەوا لە پڕۆگرامی بەرهەمهێنانی ئێف 35 دووری دەخاتەوە.

ڕۆژی هەینی یەکەمین بەشی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 گەیشتە تورکیا، ئەمەش جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستە بوو کە تورکیا و ڕوسیا واژۆیان کردبوو.

بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروبارەکانی فرۆشتن ئیلین لۆرد وتی " ئەمەریکا و هاوبەشەکانی لە پڕۆگرامی ئێف 35 کۆکن لەسەر بڕیاری ڕاگرتنی تورکیا لە بەشداریکردن لە پڕۆگرامەکەدا و دەستپێکردنی پڕۆسەی دوورخستنەوەی لەو پڕۆگرامەدا."

فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکی ئێف 35 پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگییە لە جیهاندا و هاوپەیمانێتی ناتۆ و هاوپەیمانەکانی دیکەی ئەمەریکا بەکاری دەهێنن.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتی " فڕۆکەی ئێف 35 ناکرێت لەگەڵ سیستمێکی ڕوسیدا بەکاربهێنرێت چونکە ئەو سیستمە ڕوسیە زانیاری لەو فڕۆکەکە وەردەگرێت و توانا پێشکەوتووەکانی ئاشکرا دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG