Accessibility links

بلینکن: ئەمەریکا زیاتر لە 596 ملیۆن دۆلار وەکو یارمەتی تەرخان دەکات بۆ قەیرانی سوریا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن وتی واشنتن زیاتر لە 596 ملیۆن دۆلار وەکو یارمەتی مرۆیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی سوریا تەرخان دەکات.

بلینکن لە بەیاننامەیەکدا وتی ئامانج لە یارمەتیەکان پێشکەشکردنی یارمەتیەکی زیاترە بە سورییەکان لە ناوخۆی وڵاتەکەدا کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 13.4 ملیۆن خەڵک، هەروەها یارمەتیدانی 5.6 ملیۆن پەنابەری سورییە لە تورکیا و لوبنان و ئەردەن و عێراق و میسڕ.

وتیشی نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لیندا تۆماس گرینفیڵد لەمیانەی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیدا سەبارەت بە سوریا یارمەتیەکانی ڕاگەیاندووە.

تۆماس گرینفیڵد داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ڕێگە بدرێت یارمەتیە مرۆییەکان بەبێ هیچ کۆسپێک بگەنە دەست سەرجەم سورییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG