سەرۆکی ئەمەریکا دەسـتپـێکردنی هێرشە ئاسمانی و موشەکیـیەکانی بۆ سەر شوێنەکانی حکومەتی سوریای ڕاگەیاند.
سەرۆک ترامپ شەوی هەینی لە وتارێکیدا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری لە دژی شوێنی گرنگی ڕژێمی ئەسەد دەسـتیپـێکردووە بە بەشداری فەڕەنسا و بەریتانیا.
گوتیشی ئەو هێرشە کیمیایەی کرایە سەر دوما تاوانێکی دڕندانەبووە، وە ئەمەریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا لە دژی دڕندەیەتی دەجەنگن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ڕووسیا شکستی هێناوە لە بەڵێنەکانی سەبارەت بە چەکە کیمیایـیەکانی سوریا. ئاگاهیشی بە مۆسکۆ دا کە "چیتر بەردەوام نەبێت لە ڕۆیشتن بە ڕێگایەکی تاریکدا."
بەپـێی کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بۆردومانەکان هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە چەند بنکەیەکی گاردی کۆماری و فیرقەی چوار و ناوەندێکی توێژینەوەی لەشکری لە ناوچەی بەرزە و چەند بنکەیەکی لەشکری لە ناو دیمەشقی پایتەخت و شوێنی لەشکری لە دەوروبەری هەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و مەزە کراونەتە ئامانج.