Accessibility links

بەریتانیا خۆشحاڵە بە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر کەسانێک دەستیان لە چەکی کیمیایی سوریادا هەیە


بەریتانیا دەستخۆشی لە سزاکانی ئەمەریکا کرد کە سەپاندی بەسەر ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان هەبووە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریادا و وتی ئەو سزایانە پەیامێک دەگەیەنێت پەیامەکەش ئەوەی هەر کارێکی خراپ کە دەیکەیت سزای هەیە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسن وتی وڵاتەکەی پشتیوانی لە سزادانی ئەو کاربەدەستانە دەکات کە دەستیان هەبووە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا و پستگیری لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی دەکات لە سوریا دوای ئەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان سزای بەسەر 271 کارمەندی دەزگایەکی حکومەتی سوریادا سەپاند کە دەستیان هەبووە لە پەرەپێدانی چەکی کیمیایی لە سوریا.

جۆنسن لە بەیاننامەیەکدا وتی " بەریتانیا دەستخۆشی لە جووڵەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ سزادانی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان هەبووە لە بەکارهێنانی چەکی کیمایی لە سوریا."

وتیشی ئەو سزایانە پەیامێکی روون و ئاشکرا دەگەیەنێت پەیامەکەش ئەوەیە کە هەر کەسێک کارێکی خراپ بکات ئەوە بەدڵنیاییەوە سزا دەدرێت و هەروەها پەیامێکیشە بۆ ئەوانی تر کە ئەو کارە دووبارە نەکەنەوە، دەستخۆشی لەو سزایانە دەکەین کە دەبێتە هۆی ئەوەی فشاری زیاتر بخرێتە سەر ڕژێمی سوری و وازهێنان لە شەڕکردن.

سەرچاوە ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG