Accessibility links

هەیڵی: ئەمەریکا وەڵامی هێرشەکەی سوریا دەداتەوە بێ گوێدان بە هەڵویستی ئەنجومەنی ئاسایش


نیکی هەیڵی

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ئەمەریکا وەڵامی هێرشە کیمیاییەکە سوریا دەداتەوە بێ گوێدان بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش.

هەیڵی بە ئەنجومەنەکەی وت " گەیشتووینەتە ساتێک کە پێویستە لەسەر جیهان دادپەروەری ببینێت."

وتیشی " مێژوو دەتوانێت ئەم ساتەبەوە تۆمار بکات کە ئەنجومەنەکە ئەرکی خۆی بەجێهێناوە، یان بەوە تۆماری بکات کە شکستی تەواوەتی هێناوە لە پاراستنی گەلی سوریادا. هەڵوێستەکە هەر کامێکیان بێت ئەمەریکا وەڵامی خۆی دەداتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG