Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت سەبارەت بە ئەگەری بە کارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن ئەسەدەوە هەوڵی خۆیان دەدەن


ئەو گوتی، "بە کارهێنانی ئەو جۆرە چەکانە و پێشێلکردنی دووبارەی پەیمانی قەدەغەی چەکەکانی کیمیایی بڕیاریکی ژیرانە نیە."

وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی هەینی گوتی هەرچەند بەڵگەی سەبارەت بە بەکارهێنانی گازی دەمار لە لایەن هێزەکانی بەشار ئەسەدەوە لە ئەو وڵاتە لە بەردەست نیە، بەڵام واشنگتن ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییانە سەبارەت بە ئەگەری بەکارهێنانی دمشق لە کەرەسەکانی کیمیایی بە نیگەرانییەوە وەبەرچاوی دەگرن.

هەندێک ڕاگەیەنەرەکان لە نێویان دا ئاسۆشتێتێدپرێس و ڕۆیتێرز ڕۆژی هەینی لە زمانی کاربەدەستانی حکومەتی ئەمەریکاوە، ئاماژەیان بە ئەو مەسەلەیە کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕوێتێرز، جێم مەتێس لە وەڵام دانەوەی بە ڕاپۆرتەکان وێرای ئەوەی کە دمشق تا ئێستا چەندین جار لە گازی کلۆر کەڵکی وەرگرتوە، گوتی "ئێمە لە ئەگەری بەکارهێنانی گازی سارین تەنانەت زۆرتریش نیگەرانین... ئەمن بەڵگەم نیە، ئەوەی دەیڵێم ئەوەیە کە گرووپەکان....... گوتوویانە لە سارین کەڵک وەرگیراوە."

وەزیری بەرگری ئەمەریکا وێڕای جەخت کردن کە لە پەیوەندی ئەو ئیدعایەدا هەوڵی وەدەست هێنانی بەڵگە دەدەن، گوتی واشنگتن لە سەر ئەم مەسەلەیە بەردەوامە و "ئێوە پێشتر بینیتان کە چلۆن کاردانەوەمان نیشان داوە؛ لە ئەم روانگەوە بە کارهێنانی ئەو جۆرە چەکانە و پێشێلکردنی دووبارەی پەیمانی قەدەغەی چەکەکانی کیمیایی بڕیاریکی ژیرانە نیە."

ئاسۆشێتێدپرێس لە زمانی کاربەدەستانی ئەمەریکاوە نووسی، حکومەتی ئەسەد ڕەنگە دوای بە جێگەیاندنی ڕێکەوتنی چوارساڵ پێش لە گەڵ موسکۆ بۆ لەناوبردن یان ڕاگوێزتنی چەکەکانی کیمیایی خۆی، هەندیک سەرچاوەی نەهینی خۆی ڕاگرتووە، کە مەترسی هەڕەشەی کیمیایی لە سوریا دا دێنێتە گۆڕ.

لە هەمان کاتدا، حکومەتی فەڕانسە رۆژی هەینی لە ئەگەری سەرپێچی کردنی دمشق لە بەڵێنی خۆی بۆ بەکارنەهێنانی چەکەکانی کیمیایی لە دژی نەیارانی خۆی نیگەرانی زۆری دەربڕی و گوتی پاریس بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوە کە داخوا لە شەری سوریا لە ئەم دواییانە داخوا حکومەت لە سارینی کەڵک وەرگرتوەیان نا، ئەوە لە گەڵ هاوپەیمانانی هاوکاری دەکات.

XS
SM
MD
LG