Accessibility links

جەنەڕاڵێکی ئەمەریکا: دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆک ترامپ و پوتن هیچ گۆڕانکارییەک لە سوریادا نیە


فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێڵ
فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێڵ

فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێڵ وتی هیچ ئاماژەیەکی نوێی پێ نەگەیشتووە سەبارەت بە جەنگی سوریا دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا گفتوگۆیان لەسەر ململانێکانی سوریا کرد.

سەرۆک ترامپ و پوتن پێشوازییان لە پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا کرد و بەشێوەیەکی ئەرێنی لەبەردەم ڕۆژنامەنووساندا باسیان لە سوریا کرد، ئەمەش دوای کۆبوونەوەکەیان لە هلسنکی پایتەختی فنلەندا. هەروەها ئاماژەیاندا بە گرنگیدانی هاوبەشیان بە ئیسڕائیل.

نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی " کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی ئەرێنی کاردەکاتە سەر هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی سوریا."

بەڵام فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێڵ وتی " تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی نوێم پێ نەگەیشتووە لە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی هلسنکیەوە."

وتیشی " بۆ ئێمە شتەکان بە جێگیری بەڕێوە دەچن. هیچ ئاماژەیەکی دیکە نیە لە ئێستادا کاری لەسەر بکەین."

هەروەها ڤۆتێڵ جەختی لەوە کردەوە کە هیچ هەماهەنگییەک نیە لە نێوان سوپای ڕوسیا و ئەمەریکادا لە سوریا و مامەڵەکردن لەنێوانیاندا بەپێی یاسای ئەمەریکا زۆر سنووردارە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG