Accessibility links

واشنتن: خستنە خوارەوەی فڕۆکە ڕوسییەکە بەڵگەیە لەسەر پێویستی بەرپەرچدانەوەی ئێران


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

ئەمەریکا ناخۆشی خۆی دەربڕی سەبارەت بە کوژرانی ستافی فڕۆکە ڕوسییەکە لە سوریا کە لەڕێی تۆپهاوێژەکانی بەرگری ئاسمانی سوریاوە خرایە خوارەوە، جەختیشی لە پێویستی کۆتایی هێنان بە چالاکییەکانی ئێران کرد لە گواستنەوەی چەکی مەترسیدار لەڕێی سوریاوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی " بەداخەوەین بۆ ڕووداوەکەی دوێنی و ئەو ڕووداوە ئەوەمان بە بیر دێنێتەوە کە پێویستە چارەسەری هەمیشەیی و ئاشتیانە و سیاسیی بدۆزینەوە بۆ ململانێکانی ناوخۆی ناوچەکە."

هەروەها جەختی لەوەش کردەوە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ڕوسییەکە تیشک دەخاتە سەر پێویستی بەرپەرچدانەوەی ئێران و کۆتایی هێنان بە چالاکییەکانی ئێران لە گواستنەوەی چەک لەڕێی سوریاوە، وتیشی مەترسیەکی زۆری بۆ ناوچەکە دروست کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG