Accessibility links

ئەمەریکا : سوریا لەوانەیە چەکی کیمیایی نوێی پەرەپێدابێت


بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا دەڵێن بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئامادەیە ئەرکێکی دیکەی سەربازیی ئەنجام بدات دژی هێزەکانی حکومەتی سوریا، ئەگەر پێویست بکات بۆ ڕێگەگرتن لێی لە بەکار‌هێنانی چەکی کیمیاییدا.

وتیشیان ترسی ئەوە هەیە کە لەوانەیە سوریا توانیبێتی ڕێی نوێی دۆزیبێتەوە لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە چەکە.

بەرپرسەکە بە ڕۆژنامەنووسانیان وت ئەو هێزانەی پشتگیری لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەکەن بە بڕی کەم چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە لە هێرشەکەی مانگی چواری ساڵی ڕابردووە کە بووە هۆی ئەوەی ئەمەریکا هێرشی موشەکی بکاتە سەر بنکەیەکی ئاسمانی سوریا.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتی چەکی کیمیایی سوریا بڵاودەبێتەوە و لەوانەشە بگاتە ئەمەریکا ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە خێرایی فشارەکانی سەر ئەسەد چڕ نەکاتەوە. بەرپرسەکە وتیشی " ئەگەر هیچ نەکەین ئەوا بڵاو دەبێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG