وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس وتی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی حەز ناکەن پێش گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ئاشتی لە سوریا هێزەکانیان بکشێننەوە.
ئەم لێدوانەی ماتیسیش تا ئێستا یەکێکە لە بەهێزترین ئاماژەکان لەسەر ئەوەی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمەریکا بەمزووانە ڕوونادات.
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەفتەی ڕابردوو وتی دەیەوێت بەمزووانە هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بکشێنێتەوە بەڵام دواتر ئاماژەی بەوەدا کە دەیەوێت جێ پەنجەیەکی بەهێز و هەمیشەیی بهێڵێتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز