Accessibility links

ساڵح موسلم: ئێمە و ئەمەریکا ئامانجێـکی هاوبەشمان لە سوریا هەیە


هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی لە سوریا دەڵێت ئەوان و ئەمەریکا ئامانجێـکی هاوبەشیان لە سوریا هەیە، ئەویش نەهێشتنی داعشە، بۆیە واشنتن لەو ڕوانگەیەوە هێزەکانی یەپەگە پـڕچەک دەکات.

ساڵح موسلم لە وتووێژێـکدا لەگەڵ ئارام ئاجار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتیشی هەرچەندە بڕیارەکە درەنگ درا، بەڵام زۆر باشە و مانای خۆی هەیە کە ئەویش بڕوایـیەک لە نێوان کورد و ئەمەریکادا هەیە.

سەبارەت بەو ناوچانەی ئێران و ڕووسیا و تورکیا لەسەری ڕێکەوتوون کە لە سوریا ناوچەی بێ شەڕبن، هاوسەرۆکی پەیەدە گوتی ئەم ناوچانە بۆ بەرژەوەندی سوریا و خەڵکی سوریا نیـیە، بەڵکو کڕین و فرۆشتنێـکی نێوان ئەو وڵاتانەیە و پـێویستە ئەمەریکا لەسەری ڕازی نەبێت.

XS
SM
MD
LG