به گوێره‌ی ئاژانسی ئاسۆشیه‌تێدپرێس مارک ئه‌سپر ده‌ڵێت که له ژێر پلانی ئێستادا هه‌مووی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مه‌ریکا که سوریا جێ دێڵن بۆ ڕۆژئاوای عێڕاق ده‌ڕون و له‌شکره‌که درێژه به کرداره‌کانی بۆ سه‌ر داعش ده‌دات و ناهێڵێت داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
له ده‌مێکدا بۆ په‌یامنێران ده‌دوا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی به دوور نه‌زانی که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرداره‌کانی دژه تێرۆر له نێو عێڕاق را بۆ نیو سوریا ئه‌نجام بدات. به‌ڵام ئه‌و گوتی له سه‌ر ورده‌کاری ئه‌م بابه‌ته به پێی کات کاری له سه‌ر ده‌که‌ن.
ئه‌سپر گوتی ئه‌و له گه‌ڵ هاوتای عێڕاقی سه‌باره‌ت به پلان بۆ گوازتنه‌وه‌ی زیاتر له 700 سه‌رباز له سوریا ڕا بۆ نێو ڕۆژئاوای عێڕاق قسه‌ی کردووه.
ئه‌و ڕووداوانه ڕوونیان کرده‌وه که یه‌کێک له هۆیه‌کان بۆ کێشانه‌وه‌ی سه‌ربازان له سوریا و هاتنه‌وه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌یه‌کی زوودابوو، وه‌ک تڕا‌مپ چوارشه‌مه گوتی، "کاتی ئه‌وه هاتووه که سه‌ربازانی ئێمه بگه‌ڕێنه‌وه وڵات." به‌ڵام ئه‌و سه‌ربازانه ناچنه‌وه ئه‌مه‌ریکا.
له ده‌مێکدا وه‌زیری به‌رگری شه‌مه واشنگتنی جێ هێشت، سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا هه‌روا درێژه‌یان به کێشانه‌وه له باکووری سوریا دا دوای ئه‌وه‌ی تورکیا هێرشی کرد. ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و پێکدادانی تاک و توک له نێوان چه‌کدارانی به پشتیوانی تورکیا و هێزه‌کانی کوردی سوریا هه‌بوو سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی پێنج ڕۆژ ئاگربه‌سته‌ی ڕاگه‌یه‌ندرابوو.
کێشانه‌وه‌که واده‌کات هاوپه‌یمانانی کورد به ته‌نیا جێ بهێڵن ئه‌وانه‌ی شان به شانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ شه‌ڕی تاقمی داعشیان کرد. نێوان 200 بۆ 300 سه‌ربازله بازگه‌ی ئه‌ل- ته‌نف له باشوری سوریا ده‌مێننه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ده‌چنه عیراق دوو ئه‌رکیان له پێشده‌بێت.
"یه‌که‌م یارمه‌تی بۆ به‌رگری کردن له عێراق و ئه‌نجام دانی کرداری دژه داعش له ده‌مێکدا بۆ هه‌نگاوه‌کانی دوایی ده‌چین. هه‌روه‌ها گوتیشی ده‌کرێت بۆی هه‌یه شته‌کان له نێو ئیستا و ئه‌و کاته ڕووبدات که کێشانه‌وه‌ی سه‌ربازانمان ته‌واو ده‌که‌ین. به‌ڵام پلانی ئێستامان ئه‌وه‌یه."
به پێی ڕێکه‌وتنێکی نێوان دوو وڵات،له‌ئێستا دا زیاتر له 5،000 سه‌ربازی له عێڕاق هه‌یه.