Accessibility links

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا داوای وەستاندنی شەڕ دەکات لە ئیدلبی سوریا


نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا جەیمس جێفری
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا جەیمس جێفری

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا جەیمس جێفری وتی پێویستە شەڕ لە پارێزگای ئیدلبی سوریا بوەستێنرێت کە لەمدواییانەدا توندوتیژییەکان تیایدا زیادیان کردووە. وتیشی ئەمەریکا کاردەکات بۆ وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان کە فشارێکی زۆریان خستۆتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەکە.

جێفری کە نوێنەری تایبەتی هاوپەیمانێتی جیهانییە دژی ڕێکخراوی داعش لە دانیشتنێکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا وتی " ئەوەی لە ئیدلب و سەرتاسەری وڵاتەکە پێویستمانە وەستاندنی شەڕە."

وتیشی " ئەم شەڕ و پێکدادانانە تەنها فشارەکانی سەر هاوڵاتیانی مەدەنی زیاتر دەکات و مەترسی هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان وڵاتاندا زیاتر دەکات." وتیشی " لەبەر ئەوە ئێمە هەوڵێکی زۆر دەدەین بۆ وەستاندنی ئەمە و بارودۆخەکە بۆ ڕێکەوتنی ئاگربەستەکە کە مانگی 9 واژۆمان کردووە."

هێرشەکانی ئەمدواییەی باکووری ڕۆژئاوای سوریا کە کۆتا شوێنی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنە نزیکەی 180 هەزار کەسی ئاوارە کردووە. هەروەها هێرشە ئاسمانییەکانیش بوونە هۆکاری کوژرانی دەیان کەس، ئەمەش بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی هێزەکانی سوریا و ئۆپۆزسیۆنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG