Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت هێرشە کیمیاییەکەی سوریا هێڵێکی زۆری بەزاندووە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ حکومەتەکەی بەشار ئەسەدی تاوانبارکرد بەوەی کە هێڵی سوریان بەزاندووە کاتێک کە گازی ژەهراویان ڕشتووە بەسەر خەڵکی مەدەنیدا و وتی هەڵوێستی بەرامبەر سوریا و ئەسەد گۆڕاوە بەڵام هیچ ئاماژەیەکی نەدا سەبارەت بەوەی چی دەکات.

سەرۆک ترامپ وتی ئەو هێرشەی کە نزیکەی 70کەسی کوشت و زۆربەیان منداڵ بوون " هێڵی سوری زۆری بەزاندووە"

سەرۆک ترامپ لەگەڵ مەلیک عەبدوڵای دووەمی ئەردەندا وتی " پێتان دەڵێم، ئەوەی دوێنێ ڕوویدا بۆ من جێی قبوڵ کردن نیە."

وتیشی " پێتان دەڵێم کە ئەوە ڕاستییەکە کە بووە هۆی ئەوەی هەڵوێستم بەرامبەر سوریا و ئەسەد زۆر بگۆڕێت." سەرەڕای ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکدا لەوەوپێش کاتێک کە پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا سیاسەتێکی نوێ بەکاردەهێنن بەرامبەر سوریا ، لەوەڵامدا وتی " دەیبینن".

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG