Accessibility links

ئەمەرێکا داوای ناردنی تەنگەتاوی چاودێرانی یو ئێن بۆ حەلەب دەکات


سەمەنتا پاوڕ، باڵێۆزی ئەمەریکا بۆ یو ئێن، دووشەمە ١٩ی دێسامبری ٢٠١٦، نیویۆڕک

باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەندامانەکان دەبێت مسۆگەری ناردنی تەنگەتاوی چاودێرانی یو ئێن بۆ ناوچەکانی پێشووی ژیر کۆنتڕۆڵی هەڵداوان لە خۆرهەڵاتی حەلەب بکەن، و ئاماژە بە ڕاپۆرتان دەکات کە خەڵک بە هۆی چاوەڕوانی زۆر بۆ چۆلکردن خەریکن گیان لە دەست دەدەن.

باڵیۆز سەمەنتا پاور لە گەڵ پەیامنێران دووشەمە دوا، دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی یو ئێن بە تێکرایی دەنگ پەسندی بڕیارێکی سەبارەت بە بەڕێکردنی چاودێران کرد لە بەر ئەوەی ڕاپۆرت سەبارەت بە ئەو خەڵکانە هەبوون کە لە سەر ئوتوبوس هێناویانە خوار و شتوومەکەکانیان دزراوان و ئەو کەسانەی کە گەنج بوونە دەستگیر کراون.

ئەو خانمە دەڵێت لە نیو بڕیارەکەدا زۆر ڕوونە کە چاودێرانی یوئێن نە تەنیا "چاودێریکردنی بێ لایەن" ئەنجام بدەن، بەڵکوو ئامادەبوونی یو ئێن لە گەڕەکەکانی خۆرهەڵاتی حەلەب بەردەوام بکەن.

باڵیۆزی ئەمەریکا هەروەها وەڵامی لێدوانی باڵیۆزی سوریا بەشار جەعفەری دایەوە کە گوتی تەنیا ئەو دەستە لە کارمەندانی یو ئێن چاودێری ئەنجام بدەن کە پێشتر لە شاری حەلەبن. پاور دەڵێت بڕیارەکە ڕوونی دەکاتەوە کە کارمەندانی یو ئێن لە ناوچەکەدا دەبێت بە شێوەیەکی تەنگەتاوی بە کاربێن بەلام داواش لە سکرتیری گشتی یو ئێن بان کی مون دەکات کە بە شێوەیەکی گونجاو کارمەندانی یوئێن بۆ نیو حەلەب زیاتر بکەن.

XS
SM
MD
LG