به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما دیمه‌ن و وێنه‌ی هێرشه‌کانی له‌شـکری سوریای له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل بڵاوکردۆته‌وه، وه‌ک به‌شێـک له هه‌وڵه‌کان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پـشـتیوانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سـکۆت سـتێرنس له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت فۆرد، ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوکی خۆی به‌کارهێناوه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی دیمه‌ن و ئه‌و وێنانه‌ی پـێشتر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ئاشـکرا نه‌کرابوون سه‌باره‌ت به هێرشـی له‌شـکری سوریا له دژی خه‌ڵـکانی سیڤیل له شـاری حومس، له‌و شوێنه‌ی نه‌یاره‌کانی ئه‌سه‌د ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه تۆپـبارانی ناوچه‌ی بابا عه‌مریان کردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڤیکتۆریا نۆلاند ده‌ڵێت دیمه‌نه‌کان بریتین له وێنه‌ی زۆر ترسناک، له‌وانه ته‌نکه‌کانی حکومه‌ت ته‌قه ده‌که‌ن له‌و ده‌مه‌ی هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکری گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نۆلاند گوتی مه‌به‌سـتمان لێره‌دا ئه‌وه‌یه دڕنده‌یی و بێ به‌زه‌یی ئه‌و ڕژێمه نیشـان بده‌ین و هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره چه‌که ترسـناکانه‌ی که له دژ خه‌ڵـکی خۆی به‌کاریده‌هێنێت.
نۆلاند گوتیشی باڵیۆز فۆرد دیمه‌شقی به‌جێهێشتووه له‌و ده‌مه‌ی واشنتن باڵیۆزخانه‌که‌ی له ڕۆژی دووشه‌ممه له سوریا داخست، به‌ڵام به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ سوریـیه‌کاندا له ڕێی ماڵپه‌ڕی تویته‌ره‌وه.
وێنه‌ی سه‌ته‌لایه‌تی چۆنێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌که قورسه‌کانی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا به ده‌وری ناوچه‌کانی زه‌به‌دانی و حه‌لبوون له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا دانراون www.stateondemand.com .
جگه له میدیای کۆمه‌ڵایه‌تی و یاخود سۆشیال میدیا و ده‌زگاکانی تری هه‌واڵ، مۆسکۆ هه‌روه‌ها و به‌یژین به‌شێکن له‌و لایه‌نانه‌ی که مه‌به‌سته ئه‌و دیمه‌نانه بـبینن دوای ئه‌وه‌ی به‌رنووسی بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان ڤیتۆکرد که پشـتیوانی له هه‌ڵوێستی کۆمکاری عه‌ره‌ب له به‌رامبه‌ر سه‌رۆک ئه‌سه‌د ده‌کرد.
له ڕۆژی هه‌ینیدا جێف فێڵتمه‌ن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیـک له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب له به‌حره‌ین کۆبووه‌وه دوابه‌دوای وتووێژه‌کانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له پاریس وه‌ک به‌شێـک له هه‌وڵه‌کان بۆ پشـتیوانیکردن له گوشـارێـکی نێوده‌وڵه‌تی دژ به دیمه‌شق. ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که به دۆسته‌کانی سوریایه‌کی دیموکرات و یاخود دۆسته‌کانی خه‌ڵـکی سوریا ده‌ناسرێن، یارمه‌تی مرۆیی و پشـتیوانی سیاسی بۆ نه‌یاره‌کانی ئه‌سه‌د دابین ده‌که‌ن له‌و ده‌مه‌ی سزاکان دژ به دیمه‌شق زیادیکردووه و گوشـار ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وانه‌ی هێشـتا پشـتیوانی له‌شـکری سوریا ده‌که‌ن، به تایبه‌تی ڕووسیا.