سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکا یەکێک لە فڕۆکە سەربازییەکانی سوریای خستۆتە خوارەوە کاتێک فڕۆکە سورییەکە بۆمبارانی شوێنێکی نزیک لەو چەکدارانە کردووە کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات لە سوریا.
سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە دەڵێت " فڕۆکەیەکمان خستە خوارەوە لەکاتێکدا بەرگریمان لەو هێزانە دەکرد کە پشتیوانیان لێدەکەین."
لەماوەی ڕابردوودا سوپای سوریا ڕایگەیاندبوو هێزی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی خستۆتە خوارەوە لەکاتێکدا فڕۆکەکەیان لە ئەرکێکدا بوون دژی ڕێکخراوی داعش."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز