Accessibility links

ئەمەریکا ئامادە نیە سودان لە لیستی تیرۆر لاببات


بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا هێشتا پێویستی بەوەیە هەندێک بابەت لەگەڵ سوداندا یەکلایی بکاتەوە پێش ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە ئەو وڵاتە لە لیستی ئەو وڵاتانە لاببات کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن.

ناساندنی سودان وەکو وڵاتێک کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکات وای لێدەکات نەتوانێت قەرزەکانی کەم بکاتەوە و قەرز وەرگرتنیشی لە سندوقی کاشی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی سنووردار کراوە. ئەگەری ئەوە هەیە ئەگەر سودان لەو لسیتەدا لاببرێت ئەوا دەرگا بکرێتەوە لەبەردەم وەبەرهێنانی بیانی لەو وڵاتەدا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە خەرتوم بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسیی دەیڤد هیڵ لەسەر ئەم بابەتە وتی " کۆمەڵێک شت هەن دەمانەوێت لەگەڵ ئەم حکومەتدا باسی لێوە بکەین."

وتیشی ئەو بابەتانە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ئاینی و هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و باشکردنی ئاسایشی ناوخۆ و سەقامگیری سیاسیی و بەرەوپێشچوونی ئابووری سودان دەگرێتەوە.

حکومەتی ئەمەریکا لە مانگی چواردا وتوێژەکانی لەگەڵ سوداندا ڕاگرت دوای ئەوەی سەرۆک عومەر بەشیر لە کارەکەی دوورخرایەوە، هیڵ وتی هێشتا ئەو ڕاگرتنە بەردەوامە.

لە ساڵی 1993 دا ئەمەریکا سودانی خستە لیستی ئەو وڵاتانەوە کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن بەهۆی ئەوەوە کە گوایە حکومەت ئیسلامییەکەی ئەو کاتەی بەشیر پشتیوانی لە تیرۆر کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG