Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وەڵامی هەڕەشەکانی ئەسەد دەداتەوە


بەشار ئەسەد
بەشار ئەسەد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا نایەوێت شەڕ لەگەڵ هێزەکانی سوریا یاخوود ئێراندا بکات بەڵام هێزی پێویست و گونجاو بەکاردەهێنێت بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانی ئەمەریکا و هێزە هاوبەشەکانی لە جەنگی دژ بە ڕێکخراوی داعش لە سوریادا.

بەرپرسێکی وەزارەتەکە بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی وت " هاوپەیمانی جیهانی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا هێشتا پابەندە بە شکستپێهێنانی داعش لە سوریادا و هەوڵی ئەوە نادات شەڕ لەگەڵ حکومەتی سوریا یاخوود ئێران و گروپەکانی دیکەی سەر بە ئێران بکات لە سوریادا."

وتیشی " بەڵام وەکو پێشتر وتوومانە ئەگەر ڕووبەڕووی هێرش ببینەوە ئەوا دوودڵ نابین لە بەکارهێنانی هێزی پێویست و گونجاو بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە هاوبەشەکانیشمان لە شەڕی دژ بە داعشدا."

جێی ئاماژەیە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد ئەگەری پێکدادانی وروژاند لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریادا ئەگەر هاتوو ئەمەریکا لە عێراقەوە فێر نەبووبێت و بەخێرایی سوریا بەجێ نەهێڵێت.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG