Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی کۆرۆناوە لەنێو ستافەکەی واشنتندا تۆمارکرد


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەنێو ستافەکەی دەستەی بەڕێوبەرایەتی وەزارەتەکە لە واشنتن تۆمارکراوە.

جێگری بەڕێوبەری تەندروستی بۆ دەزگای خزمەتگوزاری تەندروستی ویلیام واڵتەرز وتی " کەسەکە لە کۆتایی هەفتەدا گیانی لەدەستداوە، بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و دواتر گیانی لەدەستداوە."

واڵتەرز وتی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خزمەتگوزارێکی مەدەنی بووە و دوو هەفتە خۆی کەرەنتینە کردبوو و نەدەهاتەوە بۆ ئۆفیس. بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا لەسەر جۆری کارەکەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا.

تا ئێستا پێنج کەسی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسیان لە ستافی بەشی ئەرکەکانی دەرەوە کاریان کردووە و یەکێکی دیکەیان بەڵێندەرێک بووە لە نیویۆرک کاری کردووە و هەفتەی ڕابردوو گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG