Accessibility links

بەبۆنەی ڕزگارکردنی شاری موسڵ ئەمەریکا پیرۆزبایی لە عێراق دەکات


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی بڵاوکردەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە عێراق کردووە بە بۆنەی ڕزگارکردنەوە شاری موسڵ.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " بەبۆنەی ڕزگارکردنەوەی شاری موسڵ بەناوی سەرۆک ترامپ و گەلی ئەمەریکاوە پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیری عێراق عەبادی و گەلی عێراق دەکەم. ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە لە شەڕی جیهاندا دژی داعش و هەروەها هەوڵە نێودەوڵەتییەکانیش دەردەخات بە سەرکردایەتی هێزەکانی ئاسایشی عێراق. ئێمە قوربانیدانەکانی هێزەکانی ئاسایشی عێراق و گەلی عێراق و پێشمەرگە بەرزدەنرخێنین لەم سەرکەوتنەدا، هەروەها سەرەخۆشی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ئەو کەسانەی کە ژیانیان لەدەستداوە لەماوەی ئەرکەکەدا.

لەماوەی داگیرکردنەکەی شاری موسڵدا لەلایەن داعشەوە، داعش هەزاران هاوڵاتی مەدەنی تیرۆر کردووە و دڕندانە کوشتوونی، هەروەها مزگەوتەکان و خوێندنگەکان و نەخۆشخانەکانی وەکوو کارگەیەکی دروستکردنی بۆمب و شوێنی شەڕکردن بەکارهێناوە، وە لەمدواییانەشدا کاتێک کە بەرەو شکست دەڕۆیشت مزگەوتی ئەل نوری و منارەی ئەل هەدبەی مێژوویی تەقاندەوە. بە سەرکردایەتی عێراقیەکان ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان لەنزیکەوە بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ جێگیری و ئارامی ئەو ناوچانەی ڕزگارکراونەتەوە لە شاری موسڵ و هەروەها یارمەتی ئەو هاوڵاتیانەش دەدەن کە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.

هێشتا کارێکی زۆر ماوە بکرێت بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەم دوژمنەدا. هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی هاوڕێ عێراقییەکانمان بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی داعش لە هیچ شوێنێکی عێراقدا نەهێڵین."

XS
SM
MD
LG