Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا: ڕێکەوتنامەی بازرگانی سەربەخۆ لەگەڵ کۆریای باشووردا پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە


مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بە گەورە بازرگانانی سیئۆلی ڕاگەیاند بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ پێداچوونەوە بەو ڕێکەوتنامە بازرگانییەیا دەکات کە پێنج ساڵ لەمەوپێش لەنێوان دوو وڵاتەکەدا کراوە و هەروەها چاکسازی تێدا دەکرێت

پێنس وتی بازرگانی ئەمەریکی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا خراپ بووە لەو کاتەوەی ئەم ڕێکەوتنامەیە بەکارهاتووە لەگەڵ کۆریای باشووردا ، ڕونیشی کردەوە کە لە کۆریا بەربەستی زۆر هەیە لەبەردەم دەزگا ئەمەریکییەکاندا.

مایک پێنسی جێگری سەرکی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەژووری بازرگانی ئەمەریکی لە سیئۆل وتی " ئەوە رێگا قورسەکەیە، دەبێت وریابین لە دیاریکردنی کێشەکە لە پەیوەندییە بازرگانییەکەماندا."

شایەنی باسە سەرۆک ترامپ لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنیدا چاو بخشێنێتەوە بە ڕێکەوتنە بازرگانییەکاندا کە وتبووی کاریگەری هەیە لەسەر هەلی کار لە ئەمەریکا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG