Accessibility links

ئەمەریکا و کۆریای باشوور ڕێکەوتن لەسەر زیاترکردنی فشارەکان بۆ سەر کۆریای باکوور


ڕۆژی شەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ بڕیاریاندا لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆریای باکووردا بەمەبەستی فشارخستنە سەر پیۆنگیانگ بۆ ئەوەی واز لە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت.

یەکێک لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر کۆریای باکوور قەدەغەکردنی هەناردەکانی کۆریای باکوورە لە خەڵووز و ئاسن و خامی ئاسن و فیشەک و خامی فیشەک و خواردنەوە دەریاییەکان و ئەمەش دوای دوو تاقیکردنەوە موشەکییە بالیستیکیە کیشوەرییە نوێیەکەی پیۆنگیانگ دێت.

هەروەها لەسەر وڵاتانی قەدەغە کرد کە کرێکارانی کۆریای باکوور لە وڵاتەکاندا زیاد بکرێت و هەروەها هەموو پڕۆژە هاوبەشەکانی کۆریای باکوور و وڵاتان قەدەغە دەکات و ناهێڵێت پڕۆژەی نوێ بکرێت.

پارک سو هیونی وتەبێژی ئۆفیسی سەرۆکی کۆریای باشوور وتی دوو سەرۆکەکە لەمیانەی پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا بەڵێنیانداوە هاریکاری یەکتری بکەن بۆ وەستاندنی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور.

هەروەها لەزاری سەرۆکی کۆریای باشوورەوە بڵاویکردەوە مون وتوویەتی هێشتا دەرگای گفتوگۆکردن لەبەردەم کۆریای باکووردا کراوەیە ئەگەر هاتوو واز لە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت.

لە دوو بەیاننامەی جیادا کۆشکی سپی ڕایگەیاند دوو سەرۆکەکە " جەختیان لەوە کردۆتەوە کە کۆریای باکوور هەرەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئەمەریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆن و زۆربەی وڵاتانی جیهان."

هەروەها ڕاشیگەیاند " دوو سەرۆکەکە بەڵێنیانداوە بەتەواوەتی سزاکان جێبەجێ بکەن و هانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش بدەن هەمان شت بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG