Accessibility links

واشنتن و سیئۆل دەڵێن دەبێت سزاکانی سەر کۆریای باکوور وەکو خۆیان بمێننەوە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس و وەزیری بەرگری کۆریای باشوور سۆنگ یۆنگ مو
وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس و وەزیری بەرگری کۆریای باشوور سۆنگ یۆنگ مو

وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس و وەزیری بەرگری کۆریای باشوور سۆنگ یۆنگ مو ئەمڕۆ وتیان سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر کۆریای باکوور دەبێت بمێننەوە تاوەکو پیۆنگیانگ کۆمەڵێک هەنگاوی کرداری دەنێت بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی.

دوو وەزیرەکە ڕێکەوتن لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر بۆ دروستکردنی متمانە لەنێوانیاندا لەکاتێکدا کۆریای باکوور بەردەوامە لە گفتوگۆکردنی ڕاستگۆیانە، ئەمەش بەپێی بەیاننامەیەکی هاوبەشی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور کە وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور دوای کۆبوونەوەی دوو وەزیرەکە لە سیئۆل بڵاویکردەوە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی کردەوە بە ئاسایشی وڵاتەکەوە و وتیشی قەبارەی هێزەکانی ئەمەریکا لە کۆریای باشوور وەکو خۆی دەمێنێتەوە، تەنانەت لەمیانەی هەوڵەکانی دیبلۆماتکارەکاندا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ کۆریای باکووردا سەبارەت بە نەهێشتنی چەکی ناوەکیی.

هەروەها ماتیس بەرگری لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کرد سەبارەت بە ڕاگرتنی مەشقە هاوبەشەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور.

ماتیس وتی " بڕیاری کۆتایی بۆ ڕاگرتنی مەشقەکانی فریدەم گاردیان هەلی گفتوگۆکردن لەبەردەم دیبلۆماتکارەکانماندا زیاد دەکات و هەروەها ئەگەری گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ڕەوشەکەی نیمچە دوورگەی کۆریا زیاد دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG