Accessibility links

ئەمەریکا و کۆریای باشوور لە سەرەتای مانگی 12 دا مەشقی هێزی ئاسمانی ئەنجام دەدەن


هەموو شەش مانگ جارێک ئەمەریکا و کۆریای باشوور مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور گوی وابڕیارە هێزی ئاسمانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور مەشقە سەربازییەکانیان لە سەرەتایی مانگی داهاتوودا ئەنجام بدەن.

بەرپرسەکە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرزی گوت مەشقەکان کە لە چواری مانگی 12 بۆ هەشتی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێن شەش فڕۆکەی جەنگی شەبەحی جۆری ئێف-22ی ڕاپچەر تێدا بەشداری دەکەن. هەروەها دەزگای هەواڵی یۆنهابی کۆریای باشوور گوتی ئەمە زۆرترین ژمارەی فڕۆکە جەنگییە ئێف-22 ەکان دەبێت کە تا ئێستا لە هەمان مانۆڕدا پێکەوە بەشداری بکەن.

جێی ئاماژەیە هەموو شەش مانگ جارێک ئەمەریکا و کۆریای باشوور مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدەن.

نزیکەی 16 هەزار سەربازیی ئەمەریکی بەشداریان لە مانۆڕە سەربازییەکانی پێشوودا کردووە.

ئەم مەشقانەش لەکاتێکدا دێن کە کۆریای باکوور بەردەوامە لە پەرەپێدانی بەرنامە ناوەکیی و موشەکیەکانی سەرەڕای هەموو سەرکۆنە و سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتێرز

XS
SM
MD
LG