چوار ڕۆژ مانۆڕێـکی له‌شـکری هاوبه‌ش له نێوان هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور له ده‌ریای ژاپـۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و مانۆڕه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نوقمبوونی که‌شـتی جه‌نگی شیونانی کۆریای باشور هاتووه. لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی وه‌باڵی نوقمکردنه‌که‌ی خسـتبووه ئه‌سـتۆی هێرشێـکی تۆرپـیدۆی کۆریای باکوره‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ستیڤ هێرمن له سیۆلی پایته‌ختی کۆریای باشوره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
ئه‌م مانۆڕه هاوبه‌شه له‌شـکریـیه به گیانی تۆکمه ناونراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا که وه‌ک بارێـکی ئاسایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور پـێـکه‌وه مانۆڕی له‌شـکری ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ڕوانگه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانیـیه‌وه به مانۆڕێـکی بێ پـێـشینه داده‌نرێت.
بۆ یه‌که‌م جاره فڕۆکه جه‌نگیـیه هه‌ره پـێشـکه‌وتووه‌کانی هێزی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا به‌شـداری له‌م مانۆڕه‌دا ده‌که‌ن، واته فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی جۆری F-22 . کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن چوار له‌م فڕۆکه ته‌کنه‌لۆژیانه به‌شـدارن له مانۆڕه‌که‌دا له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی 200 فڕۆکه‌ی تردا.
گه‌وره کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکره‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور ده‌ڵێن ئه‌م مانۆڕه نمایشکردنێـکی به‌رچاوی هێزه تا کۆریای باکور واز له هه‌ڵوێسته شه‌ڕانگێزیـیه‌کانی بهێنێت. کۆریای باشور ده‌ڵێت که‌شـتیـیه فڕۆکه هه‌ڵـگره‌کانی ئه‌مه‌ریکا و که‌شـتیـیه‌کانی تریش له ده‌ریای زه‌ردا مانۆڕی خۆیان ده‌که‌ن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ناڕه‌زایی‌یه‌کی توندی به‌یژینی به دوای خۆیدا هێنا. دره‌نگانێـکی ڕۆژی شه‌ممه ڕاگه‌یاندنێـک بڵاوکرایه‌وه له ته‌له‌فیزیۆنی کۆریای باکوره‌وه که به‌شـێـک بوو له به‌یانـنامه‌یه‌کی کۆمیته‌ی به‌رگری نیشـتیمانی وڵاته‌که و تیایدا هاتووه له‌شـکر و گه‌لی کۆریای باکور به چه‌کی ئه‌تۆمی به‌ره‌نگاری مه‌شق و ڕاهێنانی وه‌ک ده‌ڵێن شه‌ڕی ناو‌کی ده‌بێته‌وه.
شیکه‌ره‌وان ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یان به هێند وه‌رنه‌گرتووه و هاوکات جموجۆڵێـکی ئه‌وتۆی له‌شـکریش له ناو کۆریای باکوردا به‌دی نه‌کراوه.