Accessibility links

سیناتۆرێک هەوڵدەدات هێزەکانی ئەمەریکا لە ماوەی 30 ڕۆژدا لە سعودیە بکشێنەوە


سیناتۆرێکی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش کرد بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سعودیە، ئەمەش بەمەبەستی زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر سعودیە تاوەکو بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوە کە بەهۆیەوە کۆمپانیاکانی وزەی ئەمەریکا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

سیناتۆری بێڵ کاسێدی لە پڕۆژە یاساکەیدا دەڵێت دوای 30ڕۆژ لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە دەبێت هێزەکان لە سعودیە بکشێنەوە.

ئەم پڕۆژە یاسایەی کاسێدی هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆمەڵەی ئۆپیک لە واژۆکردنی ڕێکەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

کاسێدی وتی نەوتە زیادەکەی سعودیە وایکردووە کۆمپانیاکانی وزەی ئەمەریکا نەتوانن لە بازاڕی وزەدا کێبڕکێ بکەن.

پڕۆژە یاساکەی کاسێدی ڕووبەڕووی شەڕێکی قورس دەبێتەوە چونکە دەبێت لەلایەن هەردوو ئەنجومەنی سینات و نوێنەرانەوە پەسەند بکرێت و دواتر دەبێت سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپیش پەسەندی بکات تاوەکو ببێتە یاسا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG