ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پشتیوانی پڕۆژە یاسایەکی کرد کە تیایدا کۆتایی بە پشتیوانی سەربازیی ئەمەریکا دەهێنێت لە جەنگی یەمەندا، ئەمەش لە دەنگدانێکی مێژوویدا کە توڕەبوونی یاسادانەرانی ئەمەریکای دەرخست لە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی.
سەرەڕای ئەم ڕێوشوێنەش پڕۆژە یاساکە دەبێت بەسەر بەربەستی دیکەشدا زاڵ ببێت تاوەکو ببێتە یاسایەک، بەڵام سەرکەوتنی پڕۆژە یاساکە لە دەنگدانەکەدا بە یەکەمین ڕێوشوێنی لەو جۆرە دادەنرێت کە تیایدا هەردوو ئەنجومەنەکەی کونگرێس پشتیوانی لە هەنگاوی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن لە ئەرکێکی سەربازیی بیانیدا.
ئەم پڕۆژە یاسایە کە لە جەنگی ڤیێتنامەوە کاری پێنەکراوە، دەسەڵاتی سەرۆک کەم دەکاتەوە لە هێشتنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە دەرەوەی وڵات بەبێ ڕەزامەندی کۆنگرێسی ئەمەریکا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز