Accessibility links

لیژنەیەکی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پشتیوانی لە پڕۆژەیەک دەکەن سزا دەسەپێنێت بەسەر سعودیەدا


لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەر بە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پشتیوانیان لە پڕۆژە یاسایەک کرد کە هەندێک سزا دەسەپێنێت بەسەر خێزانی شاهانەی سعودیە و هەندێک لە فرۆشیەکانی چەک بە سعودیە.

لیژنەکە بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانیان لە پڕۆژە یاساکە کرد. زۆرێک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا چەند مانگێکە کاردەکەن بۆ سزادانی سعودیە لەسەر ئەو پێشێلکارییانەی دەیکات لە بواری مافەکانی مرۆڤدا و یەکێک لەو دۆسییەیانەی لەسەریەتی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچیە لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ. هەروەها هۆکارێکی دیکە بۆ هەوڵەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ سزادانی سعودیە قەیرانە مرۆییەکەی یەمەنە کە تیایدا سعودیە و ئیماڕات دژی حوثییەکانی یەمەن دەجەنگن و ململانێکان بوونەتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی مرۆیی لەو وڵاتەدا.

بۆ ئەوەی ئەم ڕێوشوێنە ببێتە یاسایەک، دەبێت ئەنجومەنی سینات و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پەسەندی بکەن، دواتر دەبێت سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پەسەندی بکات، ئەگەر نا ئەوا دەبێت زۆرینەی دەنگەکان لە هەردوو ئەنجومەنەکە بەدەست بهێنێت تاوەکو مافی ڤیتۆی سەرۆکایەتی نەتوانێت هەڵیبوشێنێتەوە.

سیناتۆری کۆمارییەکان جیم ڕیش کە سەرۆکی لیژنەکەیە دژایەتی پڕۆژە یاساکەی کرد کە هەریەک لە سیناتۆری دیموکراتەکان بۆب مێنیندێز و سیناتۆری کۆمارییەکان لینزی گراهام و تۆد یانگ پێشکەشیان کردبوو.

ڕیش وتی یاسایەکی دەوێت سزای سعودیە بدات، بەڵام وتی پەسەندکردنی یاساکە هیچ سودێکی نابێت لەکاتێکدا سەرۆک ترامپ مافی ڤیتۆ دژی بەکاردەهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG