ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پڕۆژە یاسایەک بۆ وەستاندنی پشتیوانی ئەمەریکا لە هەڵمەتەکەی سعودیە لە یەمەن ڕەت دەکاتەوە، ئەوەش دوای کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و شازدەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان.
ئەنجومەنەکە بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاساکەیان ڕەت کردەوە کە لەلایەن 15 ئەندامی ئەنجومەنەکەوە پێشنیار کرابوو بۆ کۆتایی هێنان بە پشتیوانی ئەمەریکا لە سعودیە لە جەنگی یەمەندا.
بۆ یەکەمین جار ئەو کۆمەڵە ئەندامە هەوڵیاندا سوود لە بەندێک وەربگرن کە لەساڵی 1973 بەرپرسانی جەنگ دەریانکردووە کە تیایدا ڕێگە بە هەر سیناتۆرێک بێت دەدات بڕیارێک پێشنیار بکات بۆ کشاندنەوەی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا لە هەر ناکۆکییەکدا کە پێشتر مۆڵەتی لە کۆنگرێس وەرنەگرتبێت بۆ بەشداربوون تیایدا