Accessibility links

لیژنەیەکی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پشتیوانی لە ڕاتکلیف دەکات بۆ پۆستی بەڕێوبەری هەواڵگری نیشتیمانی


جۆن ڕاتکلیف

لیژنەیەکی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا لەسەر بنەمانی حیزبی جۆن ڕاتکلیفی کۆمارییان پەسەند کرد بۆ پۆستی بەڕێوبەری هەواڵگری نیشتیمانی. ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕاتکلیفی کاندید کرد بۆ ئەو پۆستە.

لیژنەکە وتی لە دەنگدانەکەدا 8 ئەندامی کۆمارییەکان پەسەندیان کردووە و حەوت ئەندامی دیموکراتەکان ڕەتیان کردۆتەوە.

واپێشبینی دەکرێت ئەنجامی دەنگدانی کۆتایی لە ئەنجومەنی سینات بە ئامادەبوونی هەموو ئەندامەکانیەوە لەسەر بابەتی دەستنیشانکردنی ڕاتکلیف نزیک بێت لەیەکەوە.

کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سینات 53 ئەندامیان هەیە و بە دەگمەن هەڵدەکەوێت ئەندامێکیان دژی سەرۆک ترامپ دەنگ بدات، لەبەرامبەریشدا دیموکراتەکان 47 ئەندامیان لە ئەنجومەنەکەدا هەیە و هیچ کامێکیان پشتیوانی لە دەستنیشانکردنی ڕاتکلیف ناکەن.

هێشتا دیار نیە ئەنجومەنی سینات کەی دەنگدانی کۆتایی لەسەر دەستنیشانکردنی ڕاتکلیف ئەنجام دەدات.

ساڵی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕاتکلیفی کاندید کرد بۆ بەڕێوەبردنی هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا، بەڵام دواتر بەهۆی کەمی ئەزموونیەوە کاندیدکردنەکەی هەڵوەشێندرایەوە، بەڵام سەرۆک ترامپ ئەم ساڵ دووبارە کاندیدی کردەوە. جۆن ڕاتکلیف لە ئێستادا ئەندامی لیژنەی هەواڵگری سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG