Accessibility links

سیناتی ئەمەریکا بە دەنگی 51-50 پیت هەگسێت وەکو وەزیری بەرگری ئەمەریکا پەسەند دەکات


ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا درەنگانێکی ڕۆژی هەینی بە 51 دەنگ بەرامبەر 50 دەنگ پیت هەگسێتی وەکو وەزیری نوێی بەرگری ئەمەریکا پەسەند کرد. هەگسێت لەلایەن سەرۆک دانۆڵد ترامپەوە دەستنیشان کرابوو.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەی دی ڤانس لە ئەنجومەنە 100 ئەندامییەکەی سیناتدا 50 بە 50 دەنگەکەی شکاند و دەنگی یەکلاکەرەوەی خۆیدا. ئەمە دووەم جارە لە مێژووی ئەمەریکادا جێگری سەرۆک کە سەرۆکی ئەنجوومەنی سیناتە، یەکسانی بۆ کاندیدێک بشکێنێت.

دەنگدانەکە دوای چەند ڕۆژێک لە مشتومڕەکانی نێو ئەنجومەنی سینات هات لەسەر شیاویی هەگسێت بۆ ئەو پۆستە باڵایەی کە لە سوپای ئەمەریکادا هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە بەڕێوەدەبات.

سەرۆکی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی سینات ڕۆجەر ویکەر پشتگیری خۆی بۆ هەگسێت دەربڕی و وتی " پیت هەگسێت خواست و توانای دروستکردنی گۆڕانکاری ڕاستەقینەی هەیە."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG