Accessibility links

ئەمەریکا چەک بە تایوان دەفرۆشێت


کاربەدەستانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکەوتووە لەسەر فرۆشتنی چەک بە تایوان بە بەهای 1.4 بلیۆن دۆلار، ئەمەش یەکەم ڕێکەوتنی چەکە لەگەڵ تایواندا لەوەتەی سەرۆک ترامپ بۆتە سەرۆکی ئەمەریکا.

فرۆشتنەکە چین توڕە دەکات کە تایوان وەکو بەشێک لە ناوچەیەکی خۆی سەیر دەکات، ئەم فرۆشتنی چەکەش لە کاتێکدا دێت کە ئەمەریکا هیوایەکی زۆری هەیە بە چین بۆ فشارخستنە سەر کۆریای باکوور تا واز لە بەرنامە ناوەکییەکە بهێنێت.

کاربەدەستێکی ئەمەریکا کە نەیویست ناوی خۆی بڵاوبکاتەوە وتی حەوت شت دەفرۆشرێت بە تایوان لەوانەش یارمەتی تەکنیکی بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕاداری، دژە تیشکی موشەکەکان، پارچەکانی موشەکی ئێس ئێم2 .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت وتی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ پێشتر کۆنگرێسی ئاگادارکردۆتەوە کە بەنیازە ڕازی ببێت لەسەر حەوت ڕێکەوتن کە بەهاکەی دەگاتە نزیکەی 1.42 بلیۆن دۆلار.

سەبارەت بە چینیش وتی " هیچ گۆڕانکارییەک نیە سەبارەت بە سیاسەتی "یەک چین"مان."

یاسادانەران کە بەگشتی ڕازین لەسەر ئەم جۆرە فرۆشتنانە و 30 ڕۆژییان لەبەردەستدایە بۆ ڕێگەگرتن لێی. ئەمەریکا بە یاسایی دەتوانێت چەک بفرۆشێت بە تایوان بۆ بەرگریکردن لە خۆی."

دوایین فرۆشتنی چەک بە تایوان لە مانگی دوانزەی ساڵی 2015 دا بوو کە دوو کەشتی جەنگی بچووک و دژە موشەکی تانک و ئوتومبێلی سەربازی و دژە موشەکی تێدا بوو بەهاکەی گەیشتە 1.8 بلیۆن دۆلار.

چین ڕەخنەیەکی زۆری لەو فرۆشتنە گرت بەڵام بەشێوەیەکی دیار پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چینی تێک نەدا، کە پێشتر ئەوە ڕوویدابوو کاتێک ئەمەریکا جەکی بە تایوان فرۆشتووە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG