Accessibility links

گیان لەدەستدانی پاسەوانێکی تایبەتی سەرۆک ترامپ لە کاتی پاراستنی سەرۆکدا لە سکۆتلەندا


دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی بەرپرس لە پاراستنی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند یەکێک لە ئەندامەکانی کۆچی دوایی کردووە، ئەمەش لەمیانەی هاوەڵیکردنی سەرۆکدا لە سکۆتلەندا، لەمیانەی گەشتەکەیدا بۆ بەڕیتانیا.

دەزگاکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " ئەم هەفتەیە دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی یەکێک لە پیاوە دڵسۆزە ئەمەریکییەکانی لەدەستچوو، بە نزا بکەین بۆ ڕۆحی ئەو و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و هاوەڵ و هاوڕێکانی بکەین، ئەو پیاوێکە جێی متمانەیە."

بەهۆی جەڵدەی دەماغەوە پاسەوان نۆیڵ ئێدوارد ڕیماگین گیانی لەدەستدا، ئەمەش لە کاتێکدا کە پاسەوانی سەرۆک ترامپ دەکرد لە هاوینەهەواری تێرینبێری بۆ گۆڵف لە سکۆتلەندا.

کۆشکی سپی ڕوونی کردەوە ڕیماجین لە نەخۆشخانەیەکی سکۆتلەندا چارەسەری وەرگرتووە دوای ئەوەی جەڵدەکە لێی داوە، بەڵام ڕۆژی سێشەممە لە نەخۆشخانەکە گیانی لەدەستداوە لە کاتێکدا هەموو ئەندامانی خێزانەکەی لەوێ بوون.

دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی ڕیماجین " پیاوێکی بە ئەزموون بووە، ئەزموونی نۆزدە ساڵی هەبووە، پیاوێکی کارامە و تێگەیشتوو بووە لە کارەکەیدا."

هەروەها وتی " خزمەتگوزاری نهێنی سوپاسی پزیشکانی سکۆتلەندا و ئەندامانی پزیشکی کۆشکی سپی و پۆلیسی سکۆتلەندا دەکات کە پشتیوانی و یارمەتییەکی بێوێنەی پێشکەشی یەکێک لە ئەندامەکانمانی کرد."

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG