Accessibility links

بەرپرسێکی هەواڵگری ئەمەریکا: داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا " لە چەق بەستووییدایە "


بەرپرسی دەزگای هەواڵگری بەرگری ئەمەریکا جەنەڕاڵ سکۆت بێرییەر

بەرپرسی باڵای هەواڵگری ئەمەریکا وتی جەنگەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا " تۆزێک لە چەق بەستووییدایە " و وادیارە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن ئامادەکاری بۆ جەنگێکی درێژخایەن بکات.

مانگی ڕابردوو ڕووسیا هێزی زیاتری ڕەوانەی ئۆکرانیا کرد، ئەوەش بەهۆی هێرشە گەورەکەیەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، بەڵام دەستکەوتەکانی کەم بوون.

بەرپرسی دەزگای هەواڵگری بەرگری ئەمەریکا جەنەڕاڵ سکۆت بێرییەر لەبەردەم لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی سیناتدا وتی " ڕووسییەکان براوە نین و ئۆکرانییەکانیش براوە نین و لێرەدا چەق بەستووییەک هەیە."

وتیشی تاوەکو ئێستا 8 بۆ 10 جەنەڕاڵی ڕووسی کوژراون.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کیربی وتی ڕووسیا هیچ دەستکەوتێکی بەرچاوی لە هەرێمی دۆنباس نەبووە.

جەنگەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی و ملیۆنان کەسیشی ئاوارە کردووە، هەروەها شارەکانی ئۆکرانیاشی خاپوور کردووە.

لە دانیشتنەکەی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکادا بەڕێوبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا ئاڤڕێڵ هەینس وتی سەرکەوتنی ڕووسیا لە هەرێمی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕەنگە کۆتایی جەنگەکە نەبێت.

هەینس وتی " بە هەڵسەنگاندنی خۆمان سەرۆک پوتن ئامادەکاری دەکات بۆ جەنگێکی درێژخایەن لە ئۆکرانیا کە ئامانج لێی بەدەستهێنانی چەند ئامانجێکی دیکەی سەروو دۆنباسە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG