Accessibility links

ئەفسەرێکی باڵای لەشکری ئەمەریکا سەردانی سعودیـیەی دەکات


ئەفسەرێکی پایەبەرزی ئەمەریکایی لەم هەفتەیەدا سەردانی سعودیـیەی کرد بۆ وتوێژکردن لەسەر هاوئاهەنگی لە بواری بەرگری دەریایدا ، ئەمەش لە دوای ئەو هێرشەی مانگی رابردوو کرایە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیـیە.

سعودیـیە پەیوەندی کرد بە هاوبەندی نێونەتەوەیی بە ڕابەرایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پێناو پاراستنی سەلامەتی تێپەڕبوونی کەشتیەکان بە کەنداودا، ئەمەش دوای زیادبوونی بارگرژیەکان لەگەڵ ئێران لە ئاکامی هێرشەکەی 14 ی مانگی رابردوو کە تێدا کێڵگەی نەوتی (خریص) کرایە ئامانج کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سعودیەوە .

سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی دەریایی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (جیم ملۆی) کە مەبەست لە سەردانەکەی بۆ سعودیە وەک دەڵێت دەرفەتێکی ڕەخساند بۆ قسەکردن لەسەر هەوڵە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بۆ بەرەو پێشچوون لە بواری هاریکاری بەرگری هاوبەش لە بەرامبەر ئەگەری هەر هێرش و دوژمنکاریـیەک بۆ سەر سعودیـیە.

بەیاننامەکەی سعودیـیە دەڵێت سەردانی ئەفسەرە پلە باڵاکەی ئەمەریکا بۆ شانشینی سعودی بۆ سەنگ خستەسەر رۆڵی هێزی دەریایی شانشین و هەوڵەکانی بوو ، بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری لە دژی هەر هێرشێکی ئێران.

XS
SM
MD
LG