Accessibility links

ڕێکەوتنێکی سەربازی نێوان سعودیە و ئەمەریکا بە 750 ملیۆن دۆلار


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند واشنتن ڕازی بووە بە ڕێکەوتنێکی سەربازی لەگەڵ سعودیەدا بۆ ڕاهێنان و پشتیوانیکردنی سوپای سعودیە بە بەهای 750 ملیۆن دۆلار.

وەزارەتەکە ڕوونی کردەوە ڕێکەوتنەکە لەچوارچێوەی بەرنامەی ڕاهێنان پێکردنەکاندا دەبێت و هێزی ئاسمانی سعودیە سوودی لێ وەردەگرێت.

دەزگای هاریکاری بەرگری و ئاسایشی لێپرسراو لە فرۆشتنی چەک ڕایگەیاند هەینی پێشوو ئەم رێکەوتنەیان بە کۆنگرێس وتووە.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ سعودیە ڕایگەیاند کە چەند ڕێکەوتنێکی چەک لەگەڵ سعودیەدا ئەنجام دەدات بە بەهای 110 ملیار دۆلار.

ڕاپۆرتەکان باسیان لەوە کرد کە ئەمەریکا بەنیازە سیستمی بەرگری موشەکی ثاد بە ڕیاز بفرۆشێت کە ئەمەریکا دەیەوێت لە کۆریای باشوور بڵاوی بکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی موشەکەکانی پیۆنگیانگ.

XS
SM
MD
LG