Accessibility links

کاربەدەستێکی ئەمەریکی: سەرۆک ترامپ لەوانەیە سەردانی سعودیە بکات


کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا وتی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەوانەیە سەردانی سعودیە بکات لە میانەی گەشتێکیدا بۆ ئەوروپا لە مانگی پێنجدا کە ئەمەش یەکەم سەردانی دەبێت بۆ دەرەوە لەوەتەی بۆتە سەرۆکی ئەمەریکا

کاربەدەستەکە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات وتی گەشتێکی لەم جۆرە باسی لێکراوە.

سەرۆک ترامپ ئامادەی کۆبوونەوە لوتکەکەی ناتۆ دەبێت لە 25ی مانگی پێنجدا و هەروەها ئامادەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوت دەبێت لە 26و28 ی مانگی پێنجدا لە سیسیلی.

شایەنی باسە نزیکی ساڵێک لەمەوپێش سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما چاوی کەوت بە کاربەدەستە باڵاکانی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو کە سعودیە و قەتەر و ئیمارات و کوەیت و بەحرەین و عومان دەگرێتەوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG