Accessibility links

سەرۆک ترامپ: بە پاشای سعودیەم وتووە ئەگەر پشتیوانی ئەمەریکا نەبێت لەسەر دەسەڵات نامێنیتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لێدوانێکی ناسیاسیانەیدا سەبارەت بە سعودیەی هاوپەیمانی و وتی هۆشیاریداوەتە پاشای سعودیە مەلیک سەلمان کە بەبێ پشتیوانی سوپای ئەمەریکا لە ماوەی دوو هەفتەدا لەسەر دەسەڵات نامێنێت.

سەرۆک ترامپ لەبەردەم گردبوونەوەیەکدا لە میسیسیپی وتی " ئێمە سعودیە دەپارێزین. دەڵێن ئەوان دەوڵەمەندن. من پاشام خۆش دەوێت بەڵام پێم وت پاشا ئێمە دەتپارێزین، لەوانەیە نەتوانێت دوو هەفتە بەبێ ئێمە بمێنیتەوە، دەبێت پارە خەرج بکەیت بۆ سوپاکەت."

سەرەڕای ئەم لێدوانەی سەرۆک ترامپ، بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان هەیە لەگەڵ سعودیەدا و وەکو قەڵایەک سەیری سعودیە دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.

دوای ئەوەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەسەڵاتی گرتە دەست، یەکەمین گەشتی دەرەوەی وەکو سەرۆک بۆ سعودیە بوو.

دەزگای هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە سەرۆک ترامپ ڕۆژی شەممە پەیوەندی بە پاشا سەلمانەوە کردووە و گفتوگۆیان لەسەر ئەو هەوڵانە کردووە کە دەدرێن بۆ پاراستنی دابینکردنی نەوت بەمەبەستی هێشتنەوەی بازاڕی خام و گەشەکردنی ئابووری جیهان.

سعودیە گەورەترین سەرچاوەی نەوتی خامە و ڕابەری ئۆپیکە کە سەرۆک ترامپ ڕەخنەیان لێدەگرێت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە.

سەرۆک ترامپ لە کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژەی بە بابەتەکەدا و وتی ئەندامانی ئۆپیک وەکو هەمیشە هەموو جیهان ئاگادار دەکەنەوە.

وتی " ئێمە بەرگری لە زۆرێک لەو وڵاتانە دەکەین بەبێ بەرامبەر، دوای ئەوە سوودمان لێوەردەگرن و نرخی نەوت بەرز دەکەنەوە. ئەوە باش نیە. دەمانەوێت نرخەکان کەم بکەنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG