Accessibility links

کۆشکی سپی: بەرپرسانی ئەمەریکا داوای زانیارییان لە سعودیە کردووە سەبارەت بە دیارنەمانی خاشقچی


وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز
وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز

کۆشکی سپی وتی دوو بەرپرس و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ قسەیان لەگەڵ شازادەی جێگرەوەی سعودیە ئەمیر محەمەد بن سەلمان کردووە و داوای زانیارییان لێکردووە سەبارەت بە دیارنەمانی جەمال خاشقچی.

وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز لە بەیاننامەیەکدا وتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن و ڕاوێژکاری کۆشکی سپی جارێد کوشنەر لەگەڵ شازادە محەمەددا قسەیان کردووە.

وتیشی " وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ دوای ئەوەی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ شازادەی جێگرەوە دووبارە جەختی لە داواکەی ئەمەریکا کردۆتەوە بۆ پێدانی زانیاری سەبارەت بە دیارنەمانی خاشقچی."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆبەرت بالادینۆ وتی ئەمەریکا پێشوەخت هیچ زانیارییەکی نەبووە لەسەر دیارنەمانی ڕۆژنامەنووسە سعودییەکە.

هەروەها لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترمپ وتی لەگەڵ بەرپرسانی سعودیەدا قسەی کردووە سەبارەت بە دیارنەمانی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی و دەیەوێت ئەمەریکا ڕاستی ڕووداوەکە بزانێت.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەمە بارودۆخێکی خراپە، وتیشی دەیەوێت دەستگیرانەکەی خاشقچی بانگهێشت بکات بۆ کۆشک سپی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG