Accessibility links

یاسادانەرانی ئەمەریکا هەوڵەکانیان نوێ دەکەنەوە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر سعودیەدا


لیندسی گراهام
لیندسی گراهام

یاسادانەرانی کۆماری و دیموکراتەکانی ئەمەریکا هەوڵەکانیان نوێ کردەوە بۆ سزادانی سعودیە بەهۆی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی و بەرپەرچدانەوەی ئەو قەیرانە مرۆییەی لە یەمەندا هەیە، لەکاتێکدا یاسادانەرانی ئەمەریکا پڕۆژەیەکیان پێشکەش کردووە کە تیایدا هەندێک فرۆشی چەک بە سعودیە قەدەغە دەکات و سزا دەسەپێنێت بەسەر ئەو کەسانەدا کە بەرپرس بوون لە کوژرانی خاشقچی.

یاسادانەرانی ئەمەریکی هەریەک لە بۆب مێنیندێز و جاک ڕید و جین شاهین لە دیموکراتەکان و تۆد یانگ و لیندسی گراهام و سۆزان کۆڵینزی کۆمارییەکان پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش کردووە، ئەمەش یەک ڕۆژ پێش کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیەی کە دراوە بە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ تاوەکو ڕاپۆرتی خۆی بدات بە کۆنگرێس لەسەر ئەوەی کە ئایا شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان دەستی هەبووە لە کوشتنی خاشقچیدا یاخود نا.

بەرپرسانی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەڵێن تێبینی ئەوەیان نەکردووە بەڕێوبەرایەتییەکە گرنگی دابێت بە ماوە دیاریکراوەکە.

هاوکات لیژنەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کوژرانی خاشقچی بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کوژرانی خاشقچی تاوانێکی توندوتیژ بووە و بەرپرسانی سعودی پلانیان بۆ داناوە و جێبەجێیان کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG