Accessibility links

پەمپیۆ: ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە لێکۆڵینەوە لە کوژرانی خاشقچی


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ مەجەڕ وتی حکومەتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی " ئەمەریکا ناتوانێت چاوپۆشی لە تاوانی کوشتن بکات." ئاماژەشی بەوەدا واشنتن ڕێوشوێنی زیاتر دەگرێتەبەر بۆ لێپرسینەوە لە هەموو ئەوانەی دەستیان هەبووە لە کوشتنی خاشقچیدا.

جێی ئاماژەیە لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوودا ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژرا. بەڵام بەرپرسانی باڵای سعودیە ڕەتیان کردەوە دەستیان هەبووبێت لەو کوشتنەدا.

بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەتاکو 8 ی مانگی دووی لەبەردەستدابوو تاوەکو هەڵسەنگاندنی خۆی سەبارەت بە کوشتنەکە بداتە کۆنگرێسی ئەمەریکا، هەروەها بڕیاربدات لەسەر ئەوەی ئایا واشنتن سزا دەسەپێنێت بەسەر ئەو کەسانەدا کە بەرپرس بوون لە کوشتنی خاشقچی یان نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG