Accessibility links

سیناتۆرێکی دیموکراتەکانی ئەمەریکا بەڵێن دەدات پشتیوانی لە سعودیە نەکات


شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان

سیناتۆری دیموکراتەکانی ئەمەریکا دایان فاینستاین وتی دژایەتی پشتیوانیکردنی سعودیە دەکات و داوای کرد سزا بسەپێنرێت بەسەر ئەو وڵاتەدا، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا بەڵێنیدا پشتیوانی لە ڕیاز بکات سەرەڕای دۆسییەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی.

فاینستاین لە بەیاننامەیەکدا وتی بە هیچ جۆرێک دەنگ نادات لەسەر هیچ فرۆشتنی چەکێک یاخوود پشت بەستنێک بە سعودیە لە داهاتوودا.

هەروەها سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕی سەبارەت بەوەی سەرۆک ترامپ سزای شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان نادات لەسەر کوشتنی جەمال خاشقچی بە ئەنقەست کە لە ئەمەریکا دادەنیشت.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ بەرگری لە پشتیوانی ئەمەریکا کرد بۆ سعودیە و پشتیوانی لە بەیاننامەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کرد.

پەمپیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی مەولود چاوش ئۆغلۆدا لە واشنتن وتی ئەمەریکا پابەندە بە بەهێزکردنی سیاسەتەکانیەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG