Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکی: لە فرۆشتنی چەک بە سعودیە هیچ یاسایەک پێشێل نەکراوە


ستیڤ لینیک، پشکنەری گشتی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
ستیڤ لینیک، پشکنەری گشتی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ڕاپۆرتی کۆتایی هەڵسوڕێنەری کاروباری پشکنەری گشتی وەزارەتەکە دەریدەخات وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە مایک پەمپێیۆ هیچ یاسایەکی پێشێل نەکردووە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی بەپەلە بۆ فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و سعودیە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە مانگی پێنجدا پشکنەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ستیڤ لینیکی لەکارەکەی دوورخستەوە کە لێکۆڵینەوەی لە مایک پەمپێیۆ دەکرد. لینیک، ستیڤن ئاکاردی لە شوێنەکەی خۆی دانا بەڵام هەفتەی ڕابردوو ئەویش دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.

جێگرەکەی ئاکارد، دایانا شۆ ئەم ڕاپۆرتە کۆتاییەی تەواو کرد. بەڵام سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئیلیەت ئەینجڵ لە بەیاننامەیەکدا وتی نیگەرانە لەوەی وەزارەتی دەرەوە پێش ئەوەی ڕاپۆرتەکە بڵاوبکەنەوە تاوتوێیان کردبێت.

وتی " ئەو بەرپرسانەی لێدوان بۆ ڕۆژنامەنووسان دەدەن خۆیان لەژێر لێکۆڵینەوەکانی پشکنەری گشتیدا بوون، ئەمە یاریکردنێکی ڕوون و ئاشکرایە بە ئەنجامەکان و بۆنی چەواشەکاری لێدێت."

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر بابەتەکە ئاماژە بەوە دەدات پشکنەری گشتی هیچ هەڵەیەکی نەدۆزیوەتەوە لە بڕیارەکەی پەمپێیۆ بۆ ڕاگەیاندنی " باری نائاسایی نیشتیمانی " تاوەکو بیانوویەکی هەبێت بۆ فرۆشتنی چەک بە سعودیە سەرەڕای ئەوەی کۆنگرێس دژایەتی ئەو فرۆشتنەی دەکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG