Accessibility links

کۆشکی سپی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێ لەسەر زیادبوونی هێرشەکانی سەر سعودیە


وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی

وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وتی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن هێشتا نیگەرانە لەسەر زیادبوونی هێرشەکانی سەر سعودیە، ئاماژەشی بەوەدا " سعودیە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆتەوە لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی ".

ساکی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بە لەبەرچاوگرتنی ئەم هەڕەشانە، بێگومان لە چوارچێوەی هاریکارییەکاندا بەردەوام دەبین لەکارکردن پێکەوە."

لە ماوەی ڕابردوودا دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی سعودیە بڵاویانکردەوە هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە یەمەن بەرپەرچی هێرشێکی موشەکی باڵیستیکیان داوەتەوە کە بە ئاڕاستەی شاری خەمیس مشیتی سعودیە هەڵدراوە، هاوکات بەرپەرچی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراویان داوەتەوە کە حوسییەکانی یەمەن بە ئاڕاستەی ناوچەکانی باشووری وڵاتەکە هەڵیانداوە.

لەلایەکی دیکەوە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سعودیە لە تویتەر بە زمانی عەرەبی نوسیویەتی " دەستدرێژییەکانی حوسیەکان بۆ سەر هاوڵاتی مەدەنی و ژێرخانی ئابووری، ڕێزنەگرتنی ئەوان دەردەخات لە ژیانی مرۆڤەکان و پشتگوێ خستنی هەوڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی."

وتیشی " ئەمەریکا لە پاڵ سعودیە و گەلەکەیدا دەوەستێت، پابەندبوونمان بە بەرگریکردن لە سعودیە و ئاسایشی ئەو وڵاتەوە شتێکی نەگۆڕە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG