Accessibility links

منوچن: ئەمەریکا لیستی سزاکانی تورکیا دەپارێزێت تاوەکو لەکاتی پێویستدا بەکاریان بهێنێت


وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن وتی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لیستی تایبەتی سزاکان بۆ سەر تورکیا دەپارێزێت تاوەکو لەکاتی پێویستدا بەکاریان بهێنێت، بەڵام تا ئێستا ڕازین لەسەر ئاگربەستەکەی سوریا کە بووە هۆی لابردنی سزاکانی سەر تورکیا.

منوچن لە چاوپێکەوتنێکیدا لە سعودیە وتی ئەگەر ئاگربەستەکەی سوریا بەباشی بەڕێوە نەچێت ئەوا ئەمەریکا سزای ئابووری دەسەپێنێت بەسەر تورکیادا.

وتیشی " هێشتا لیستی سزاکانمان لایە. هیچ شتێک نیە وام لێبکات بڕوا بکەم بەکاریان دەهێنین. پێم وایە ڕازین لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی شتەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG