Accessibility links

ڕوسیا ئەمەریکای ئاگادارکردەوە سەبارەت بە سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەریدا


کرێملن ئەمەریکای ئاگادار کردەوە لە سەپاندنی هەر سزایەکی نوێی ئەمەریکا بۆ سەر ڕوسیا و وتی سزاکان زیان بە بەرژەوەندییەکانی نیوان دوو وڵاتەکە دەگەیەنێت، ئەمەش لە کاتێکدا دێت کۆنگرێس خۆی ئامادە دەکات بۆ بڕیاردان لەسەر پڕۆژە یاسایەک کە مۆسکۆ سزا دەدات.

سیمیتری بێسکۆڤی وتەبێژی کرێملن " وتی بەردەوامبوونی ئەمەریکا لەسەر سزا سەپاندن سوودی نیە و زیان بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتەکە دەگەیەنێت."

وابڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە سەیری پڕۆژە یاساکە بکەن و دواتر پڕۆژە یاساکە دەنێردرێت بۆ سەرۆک ترامپ پێش ئەوەی کۆنگرێس پشووی مانگی هەشت وەربگرێت.

یاساکە سزا دەسەپێنێت بەسەر مۆسکۆدا بەهۆی دەستێوەردانەکەیەوە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردووی ئەمەریکادا و هەروەها بەهۆی دەستێوەردانی سەربازییەوە لە سوریا و ئۆکرانیا.

XS
SM
MD
LG