ئەمەریکا ڕایگەیاند سزای سەپاندووە بەسەر گروپی چەکداری حیزبی موجاهیدینی کشمیردا، گەورەترین گروپی چەکداری دژە هیندییە لە ناوچەی هیمالایا کە خاڵی دابەشکردنی پاکستان و هیندستانە شەڕ دەکەن.
وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند گروپە جەکدارەییە پاکستانییەکەی لە لیستی تیرۆردا داناوە و هەموو ئەو سەرمایانەی هەیەتی لە ئەمەریکا دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەسەر ئەمەریکییەکانیشی قەدەغە دەکات مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکی جیادا وتی " مەبەستی ئەم سزایانە ئەوەیە نەهێڵرێت ئەو پێداویستییانەی حیزبەکە پێویستییانە بۆ ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستیەکانیان بگاتە دەستیان."
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە دەڵێت گروپە چەکدارییەکە بەرپرسیارێتی کۆمەڵێک هێرشیان هەڵگرتووە بە هێرشەکەی ساڵی 2014 ەوە لە جاموو و کشمیر کە بووە هۆی برینداربوونی 17 کەس.
مانگی ڕابردوو ئەمەریکا سەید سەڵاحەدینی فەرماندەی گروپەکەی وەکوو تیرۆریست لە قەڵەمدا.
ئامانجی ئەم سزایانە ئەوەیە کە ئەم کەس و لایەنانە نەتوانن سیستمی دارایی ئەمەریکا بەکاربهێنن.
سەرچاوە/ VOA